This project is read-only.

بنەڕەتەکان

لەو پەڕەدا زانییارییە بنەڕەتییەکان دەربارەی بانگبیژ خراونەتەڕوو.

ناوەڕۆک

دامەزراندنی بانگبێژ

بۆ ئەوەی بانگبێژ دابمەزرێنی، سەرەتا دەبێ لە وێبسایتی فەرمی دایببەزێنی و پاشان فایلی دامەزراندنەکە بکەوە و دوگمەی Next داگرە و دواتریش Install و پاشان Finish داگرە.

ناسینی ڕووکاری بانگبێژ

پەنجەرەی سەرەکی

پەنجەرەی سەرەکی بانگبێژ

  1. لیسیتی بانگبێژ: بە هۆی لیستی بانگبێژەوە دەتوانی پەنجەرەی ڕێکخستنەکان بکەیتەوە و یارمەتی بانگبێژ ببینیت و بانگبێژ دابخەیت.
  2. شاردنەوە: بانگبێژ دەشارێتەوە و دەچێتە System Tray بەڵام دایناخات، واتە لە کاتی بانگەکان بانگدەدات. کلیک لێرە بکە بۆ زانیاری لەسەر نیشاندانەوەی بانگبێژ ٢.٠ پاش ئەوەی شاردتەوە.
  3. کاتی ماوە بۆ بانگی دواتر
  4. کاتی بانگەکانی ئەمڕۆ
  5. درێژە: کاتی بانگەکانی دە ڕۆژ نیشان دەدات.

پەنجەرەی ڕێکخستنەکان

پەنجەرەی ڕێکخستنەکان
  1. بەو لیستە دەتوانی لە نێوان بەشەکانی پەنجەرەی ڕێکخستنەکان بگەڕێیت
  2. دوگمەی یارمەتی: ئەو دوگمەیە دابگرە بۆ زانیاری لەسەر ئەو ڕێکخستنە
  3. دانانەوە: هەموو ڕێکخستنەکان وەکو سەرەتای دانانی بانگبێژ لێدەکاتەوە (Factory reset)
  4. هەڵوەشاندنەوە: هەموو گۆڕانکارییەکان هەڵدەوەشینێتەوە و پەنجەرەی ڕێکخستنەکان دادەخات
  5. باشە: گۆڕانکارییەکان جێبەجێ دەکات و پەنجەرەی ڕێکخستنەکان دادەخات.

کردارە بنەڕەتییەکان

کردنەوەی بانگبێژ

بانگبێژ بەشێوەیەکی ئاسایی، ئەگەر لە پەرنجەرەی ڕێکخستنەکان ئەم تایبەتمەندییە ناچالاک نەکردبێ ئەوا لەگەڵ پێبوونی کۆمپیوتەرەکەت دەستپێدەکا، کلیک لێرە بکە بۆ زانیاری زیاتر لەسەر دەستپێکردنی خۆکار.
بەڵام ئەگەر بتەوێ بانگبێژ بکەیتەوە دوای ئەوەی داتخست ئەوا ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە:

  1. لە ویندۆز ٧ و بەرەو خوار، بڕۆ Start» All Programs» Bangbezh» Bangbezh
  2. لە ویندۆز ٨
    پەنجەرەی ستارت بکەوە و بنووسە: Bangbezh

دەرچوون لە بانگبێژ

بۆ داخستنی بانگبێژ، بڕۆ لیستی بانگبێژ » دەرچوون.

تێبینی: کلیک کردن لەسەر دوگمەی شاردنەوە بانگبێژ داناخات.

شاردنەوەی بانگبێژ

بۆ شاردنەوەی بانگبێژ، کلیک لەسەر دوگمەی شاردنەوە بکە
تێبینی: لەکاتی شاردنەوەی بانگبێژ، بانگبێژ هەر کاردەکا و لەکاتی بانگەکاندا بانگدەدات

نیشاندانەوەی بانگبێژ

بۆ نیشاندانەوەی بانگبێژ، کلیک لەسەر تیرە بچووکەکەی لای کاتژمێر لەسەر Taskbar بکە، و دواتر کلیکی چەپ لەسەر ئایکۆنی بانگبێژ بکەو نیشاندان هەڵبژێرە.

بینینی کاتی بانگی ١٠ ڕۆژ

بۆ بینینی کاتی بانگی دە ڕۆژ، لە پەنجەرەی سەرەکی بانگبێژ، دوگمەی درێژە دابگرە.

ڕێکخستنی بانگبێژ

پاش ئەوەی بانگبێژت دامەزراند هەندێک شتی گرنگ هەن کە دەبێت بیانکەیت، بۆ نموونە: دیاری کردنی ئەو پارێزگایەی کە تێیدا نیشتەجێی، بۆ ئەوەی بانگبێژ بە کاتی بانگی پارێزگاکەت بانگبدات.

تێبینی: ئەگەر پارێزگاکەت دیاری نەکەی، بانگبێژ بە کاتی پارێزگای هەولێر بانگدەدات.

چۆن پارێزگاکەم دیاری دەکەم؟

بۆ دیاری کردنی ئەو پارێزگایەی کە تێیدا نیشتەجێ، بڕۆ: لیستی بانگبێژ» ڕێکخستنەکان» گشتی» پارێزگا. وە لە لیستەکە ئەو پارێزگایە هەڵبژێرە کە تێدا نیشتەجێ و دواتر دوگمەی باشە داگرە.

چۆن وا لە بانگبێژ بکەم کە لەگەڵ پێبوونی کۆمپیوتەر دەستپێبکات/دەستپێنەکات؟

بە شێوەیەکی ئاسایی، بانگبێژ لەگەڵ پێبوونی کۆمپیوتەر دەستپێدەکات، بەڵام ئەگەر دەتەوێت لەگەڵ پێبوونی کۆمپیوتەر دەستپێنەکات، ئەوا بڕۆ: لیستی بانگبێژ» ڕێکخستنەکان» گشتی» دەستپێکردنی خۆکار، وە نیشانەی ڕاست لە چوارگۆشەکە لابدە.

چۆن وا لە بانگبێژ بکەم یادی خودام بە بیر بهێنێتەوە؟

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی بانگبێژ ئەوەیە کە دەتوانێ هەموو ٧ خولەک جارێک، یادی خودات بە بیربهێنێتەوە. بۆ چالاک کردنی ئەو تایبەتمەندییە بڕۆ: لیستی بانگبێژ» ڕێکخستنەکان» گشتی» یادی خودا، و نیشانەی ڕاست لە چوارگۆشەکە بدە.

چۆن کاتی بانگەکان بهێنمە پێش؟

بۆ ئەوەی نوێژەکانت لە مزگەوت بکەیت، دەتوانی کاتی بانگەکان لە بانگبێژ بهێنیتە پێش، بۆ ئەمەش بڕۆ: لیستی بانگبێژ» ڕێکخستنەکان» گشتی» نوێژی بە کۆمەڵ، و لەوێ نیشانەی ڕاست لە چوارگۆشەکە بدە و بە ئارەزووی خۆت لە لیستەکەدا بڕی ئەو کاتە دیاری بکە کە دەتهەوێت بیهێنیتە پێش.

چۆن ڕەنگی ڕووکاری بانگبێژ بگۆڕم؟

ئەگەر حەزت لە ڕەنگی ڕووکاری بانگبێژ نییە، ئەوا بە ئاسانی دەتوانی بیگۆڕی بۆ ئەو ڕەنگەی کە دڵخوازتە. بۆ ئەمەش بڕۆ: لیستی بانگبێژ» ڕێکخستنەکان» ڕووکار»ڕەنگەکان، و ئەو ڕەنگە هەڵبژێرە کە پێت جوانە.

چۆن دەنگی بانگبێژی تر دابنێم بۆ بانگبیژ ٢.٠ ؟

بانگبێژ ٢.٠ پشتگیری گۆڕینی دەنگەکەی دەکات، واتا دەتوانی وای لێبکەیت بە دەنگی ئەو بانگبێژە بانگبدات کە حەز بە دەنگی دەکەیت، بانگبێژ ٢.٠ لەگەڵ دامەزراندنیدا دەنگی ٢ بانگبێژی لەگەڵە، بەڵام تۆ دەتوانی دەنگی بانگبێژی زۆرتر بۆ بانگبێژ ٢.٠ داببەزێنی لە وێبسایتی بانگبێژ. بۆ گۆڕینی دەنگی بانگبێژ ٢.٠ بڕۆ: لیستی بانگبێژ» ڕێکخستنەکان» دەنگ» بانگبێژ، و لە لیستەکە دەنگی ئەو بانگبێژە هەڵبژێرە کە حەزی پێدەکەیت.

چۆن دەستکاری ئاستی دەنگی بانگبێژ لە کاتی بانگداندا بکەم؟

ئەگەر دەنگی بانگبێژ کزە یان بەرزە، دەتوانی دەستکاری ئاستەکەی بکەیت بە چوونە: لیستی بانگبێژ» ڕێکخستنەکان» دەنگ» ئاستی دەنگ، و بە جوڵاندنی سلایدەرەکە بۆ ڕاست(کەمکردن) یان چەپ(زیادکردن) ئاستی دەنگ هەڵبژێرە.

 

Last edited Jul 27, 2014 at 3:50 AM by Encryptor, version 5

Comments

No comments yet.