پێشەکی

ئەو پەڕە چاوێکی خێرا بە پڕۆژەی بانگبێژدا دەخشێنێت.

ناوەڕۆک

بانگبێژ چییە؟

بانگبێژ پڕۆژەیەکی سەرچاوەکراوەیە وو ئامانجی ئەوەیە بەرنامەیەکی بانگدان درووست بکات بۆ شارەکانی کوردستان. وە کاتی بانگەکانی بە دەست نووسراونەتەوە بۆ ئەوەی زۆرترین ووردی تێدا بەدەست بهێندرێت. بە پێویستیشی دەزانین کە سوپاسی ئەو کەسانە بکەین کە یارمەتییان داین لە نووسینەوە و دابین کردنی کاتی بانگەکاندا.

بانگبێژ بەمانای چی دێت؟

بانگبێژ وشەیەکی کوردییە، واتا ئەو کەسەی کە بانگدەدات؛ بانگدەر یان المؤذن.

تایبەتمەندییەکانی بانگبێژ ٢.٠

  1.  کاتی بانگی کەرکوک، هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆکی تێدایە.
  2. ڕووکارەکەی بە زمانی کوردییە.
  3. بانگدان بە دەنگی چەندین بانگبێژی جیهانی و دەتوانی بانگبێژی زۆرتر لە وێبسایتی بانگبێژ داببەزێنیت.
  4. دەتوانی کاتی بانگەکان بهێنیتە پێش بۆ ئەوەی بە نوێژی بە کۆمەڵ ڕابگەیت.
  5. دەتوانێت هەموو ٧ خولەک جارێک یادی خودات بە بیر بهێنێتەوە.
  6. بە کلیک کردن لەسەر دوگمەی زۆرتر، کاتی بانگی دە ڕۆژ نیشان دەدات.
  7. دەتوانی ڕەنگی ڕووکاری بانگبێژ بگۆڕیت بۆ ئەوەی لەگەڵ کەسایەتیت بگونجێت.
  8. دەتوانی (ئاستی دەنگی بانگبێژ لەکاتی بانگداندا) بگۆڕیت.
  9. لەگەڵ پێبوونی کۆمپیوتەر دەست بەکار دەکات (دەتوانی لە ڕێکخستنەکان ئەو تایبەتمەندییە ناچالاک بکەیت).

پێویستییەکانی بانگبێژ ٢.٠

بانگبێژ پێویستی بە Dot Net Framework 3.5 هەیە بۆ کارکردن.کلیک لیرە بکە بۆ دابەزاندنی Dot Net Framework 3.5 لە سایتی فەرمی مایکڕۆسۆفت

وە بانگبێژ ٢.٠ لەسەر سیستەمی ویندۆز XP SP2+ و ویندۆز ڤێستا و ویندۆز ٧ ویندۆز ٨ کاردەکات.

پەیوەندی

ئیمەیڵ: Bangbezh@outlook.com
فەیسبووک: www.facebook.com/bangbezh
وێبسایت: www.bangbezh.com

Last edited Jul 27, 2014 at 3:31 AM by Encryptor, version 11

Comments

No comments yet.