چارەسەر کردنی کێشەکان

ئەو پەڕە زانیاری لەسەر چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشەکان تێدایە کەلەوانەیە لە کاتی بەکارهێنانی بانگبێژدا بێنە پێش.

ناوەڕۆک

کێشە دووبارەبووەکان

لەگەڵ پێبوونی کۆمپیوتەر بانگبێژ داوای لایککردنی پەیجی بانگبێژم لێ دەکات

بۆ چاککردنی ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە: بانگبێژ -> لیستی بانگبێژ -> ڕێکخستنەکان

بانگبێژ یادی خودام بەبیر ناهێنێتەوە

ئەم کێشەیە لەوانەیە بەهۆی یەک لەم هۆکارانە ڕووبدا:

  1. ناچالاک کردنی یادی خودا لە ڕێکخستنەکان
    چارەسەر: کلیک لێرە بکە
  2. دەرچوون لە بانگبێژ یان ناچالاک کردنی دەستپێکردنی خۆکار
    چارەسەر: بانگبێژ دەستپێبکەوە و دڵنیابەوە لەوەی کەوا دەستپێکردنی خۆکار چالاک کراوە، کلیک لێرە بکە بۆ زانیای زیاتر لەسەر دەستپێکردنی خۆکار.
  3. ناچالاک کردنی پێشاندانی Notification ی بانگبیژ لە Control panel.
    چارەسەر:
    1. کلیک لەسەر تیرە بچووکەکەی لای کاتژمێری کۆمپیوتەرەکەت لەسەر Taskbar بکە.
    2. کلیک لەسەر Customize… بکە.
    3. بۆ بانگبێژ، "Only Show notifications" هەڵبژێرە.
    4. OK دابگرە

بانگبێژ وون بووە ناتوانم بیدۆزمەوە!

لەوانەیە بانگبێژت شاردبێتەوە، بۆ زانیاری لەسەر نیشاندانەوەی بانگبێژ کلیک لێرە بکە.

کاتی بانگدانی بانگبێژ هەڵەیە

ئەم کێشەیە لەوانەیە لەبەر یەک لەم هۆکارانە ڕووبدات:

  1. پارێزگاکەت دیاری نەکردووە یان بە هەڵە دیاریت کردووە، بۆ زانیاری لەسەر چۆنیەتی دیاری کردنی پارێزگاکەت، کلیک لێرە بکە.
  2. کاتی بانگت هێناوەتە پێش، بۆ زانیاری لەسەر چاککردنەوەی کلیک لێرە بکە.
  3. کاتی کۆمپیوتەرەکەت هەڵەیە.
ئەگەر هیچ کام لەمانە هۆکاری ئەو هەڵەیە نەبوون، ئەوا لەوانەیە کاتی بانگەکان بە هەڵە داخڵ کرابێت، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە سەبارەت بە هەڵەیە و بەروار و ناوی ئەو نوێژەمان بۆ بنێرە کە کاتەکەی هەڵەیە.

نامەکانی هەڵە

  • نامە:
    Could not load file or assembly 'System.Core, Version=3.5.0.0, Culture=neutral, PublicKeyToken=b77a5c561934e089' or one of its dependencies. The system cannot find the file specified

هۆکار: نەبوونی Dot Net Framework 3.5 لەسەر کۆمپیوتەر
چارەسەر: دابەزاندن و دامەزراندنی Dot Net Framework 3.5 بۆ دابەزاندنی Dot Net Framework 3.5 کلیک لێرە بکە.

  • نامە:
    The application failed to initialize properly (0xc0000135). Click OK to terminate the application.

هۆکار: نەبوونی Dot Net Framework 3.5 لەسەر کۆمپیوتەر
چارەسەر: دابەزاندن و دامەزراندنی Dot Net Framework 3.5 بۆ دابەزاندنی Dot Net Framework 3.5 کلیک لێرە بکە.

  • نامە:
    Configuration system failed to initialize

هۆکار: تێکچوونی فایلی Configuration ی بانگبێژ
چارەسەر: سڕینەوەی فایلە تێکچووەکە، بۆ ئەوەی بانگبێژ یەکێکی نوێ درووست بکاتەوە. بۆ سڕینەوەی فایلەکە ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە:

    1. بانگبێژ دابخە.
    2. بڕۆ: C:\Users\[User Name]\Local
      تێبینی: لە شوێنی [User Name] ناوی ئەکاونتی خۆت بنووسە.
    3. فۆڵدەری (Bangbezh_Group) بسڕەوە.
    4. بانگبێژ دووبارە بکەوە.

Last edited Jan 20, 2015 at 8:15 PM by Encryptor, version 11

Comments

No comments yet.